قوباد تاڵەبانی: یەکێک لە ئەولەویەتی کارەکانمان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
لە شاری ھەولێر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و کونسوڵی گشتی ئیمارات بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم کۆبوونەوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، باسیان لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و چۆنییەتی سودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە کردووە.
وتیشی، ئاسانکاری دەکەن بۆ وەبەرھێنەرانی ئیمارات بۆ ئەوەی لە کوردستان کاری وەبەرھێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵ ئەنجام بدەن.