زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی دووشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجام دەدات.

وتیشی، ئامانجی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کارکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆبونەوەکان بەردەوام دەبێت تادەگەن بە رێککەوتن لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، دواتر کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان ساز دەکرێت.