فراکسیۆنی یەکێتی: لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە ئاڵای کوردستانیان لە چەند گەنجێک وەرگرت
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
چەند رۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دوو کەس بە جل و بەرگی رەسمی و وەک کارمەندی پاراستنی ئاسایشی یاریگاکە دەردەکەون، ئاڵای کوردستان لە چەند گەنجێک وەردەگرن، ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
سۆزان مەنسور وتی، "بۆ دواداچوونی ئەم گرتە ڤیدیۆیە پەیوەندیمان کرد بە نوسینگەی وەزیری ناوخۆ و داوامان لێکردن کە لێکۆلینەوە بکەن لەو کەسەی کە بە جل و بەرگی رەسمی و وەک ئاسایشی یاریگاکە دەردەکەوێ، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکرێ."
دەشڵێت، بەپێ دەستور ئاڵای کوردستان وەک ئاڵای هەرێمیکی فیدرالی لە چوارچێوەی عێراقدا، ئاڵایەکی رەسمیە و لەهیچ شوێنێکیش نابێ رێگیری لە بەرزکردنەوەی بکرێ.
راشیگەیاند، "لەلای خۆیانەوە نوسینگەی وەزیری ناوخۆ بەڵێنیان لێکۆلینەوە بکەن و لەئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە."