لە باکوری کوردستان سێ منداڵ بەھۆی گڕگرتنی خانووەکەیان گیانیان لەدەستدا
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی زانیارییەکان لەنێو خانووەکە خێزانێکی پەناخوازی سووری دەژین و دوو لە منداڵەکان ھەر لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیان دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دوڵکادیرئۆغڵوی سەر بە شاری مەرەش لە باکووری کوردستان، خانوویەکی کۆنی دوو نھۆمی ئاگری گرت.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، لەو خانووەدا خێزانێکی پەنابەری سووریایی دەژیان و لە ئەنجامی ئاگرەکەش سێ منداڵ بەھۆی دووکەڵ و تەنگەنەفەسی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەشدا دایکی منداڵەکان لە ماڵەوە نەبووە و باوکیشیان پێشتر گیانی لەدەستداوە.