سەرۆک کۆمار: لە چەند رۆژی داھاتوودا ٤٠٠ ملیارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوری جیھان لە داڤۆس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گرفتەکانی دواکەوتنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێم چارەسەر کراون و لە چەند رۆژی داھاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە دەخاتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.
وتیشی ھەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی کێشەی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم بەتەواوەتی و پشتبەستن بە یاسا و دەستووری چارەسەر بکەن و لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق پشکی ھەرێم جێگیر بکرێت و ھیچ گرفتێکی دارایی رووبەرووی ھەرێم نەبێتەوە.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەرگیراوە بۆ خەرج کردنی پارەی گەنمی جوتیاران، کە ماوەی چەند ساڵێکە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان گرفتی گەورەیان ھەیە لەوەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان .