ھونەرمەندێکی دیاری خەڵکی پیرانشار رفێندرا
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی حکومەت لە شاری پیرانشار تەھا رەسووڵیان ھونەرمەند و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان لە دووکانی یەکێک لە ھاوڕێکانی رفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی یەکێک لە کەسوکاری ئەو ھونەرمەندە، ھێزە ئەمنییەکان دوای رفاندنی ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنینیان بۆ کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.
رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاندووە، تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ھۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ھونەرمەندە ناسراوە نییە و چارەنووس و شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەشی خراوەتەپاڵی، نەزانراوە.