جەمال کۆچەر : نادادپەروەری گەورە ھەیە لە مووچەی فەرمانبەراندا
لاڤە
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
"جەمال کۆچەر" ئەنامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح" رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ رەشنوسێک سەبارەت بە مووچەی ھەمواری فەرمانبەران نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام چاوەڕێن حکومەت دەنگ لەسەر ئەو بابەتە بدات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنەکەی بکات، بەوەش دادپەروەری بۆ ھەزاران فەرمانبەر بەدیدێت.
"جەمال کۆچەر" وتیشی، عێراق پێداچوونەوە و ھەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ چەندین ساڵە راگرتووە، لەکاتێکدا نادادپەروەری گەورە ھەیە، بەشێوەیەک فەرمانبەرانی وەزارەتەکان سەرباری ئەوەی دەوام و ئاستی خوێندنیان ھاوشێوەیە، بەڵام جیاوازی لە مووچەکانیاندا ھەیە و پێویست دەکات بە چاوێکی یەکسانەوە سەیری ھەمووان بکرێت.