لینکی دامەزراندن لە پاسەوانی سنور کاراکرا
لاڤە
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
عەقید "کاروان خۆشناو" وتەبێژی ناوچەی یەکی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق رایگەیاند، ئەو لینکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارایە و دەبێت زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی بنوسرێن، داواشی لە گەنجان کرد بە زووترین کات خۆیان ناونوس بکەن.
بەپێی ئەو لینکەی بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ناو و نازناو و باری کۆمەڵایەتی و پارێزگا و خوێندنەکەی پڕ بکاتەوە، ھەروەھا یەکێک لە زانیارییەکان تایبەتە بەوەی کە کەسوکاری شەھید یاخود زیندانی سیاسییان ھەیە یان نا.
پێشتریش عەقید "کاروان خۆشناو" رایگەیاندبوو، دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور تەنھا بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، ناوچەکەشیان بەرفراوانە و نزیکەی ھەزار و ٢٠ کیلۆمەترە و چەند ساڵێکە ھیچ دامەزراندنێک نەبووە، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەو رەوشەی سەریھەڵداوە، بڕیاردراوە کارمەندیان بۆ دابمەزرێنن.
رۆژی شەشی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سێ ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھێزەکانی پاسەوانی سنور دادەمەزرێندرێن.
چۆنیەتی پڕکردنەوەی لینکی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور
سەردانی ئەو لینکە بکە ??