حکومەتی سوریا گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی لە حەلەب گەمارۆداوە
کوردسات نیوز
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
نزیکەی مانگێکە گەمارۆی ھێزەکانی حکومەتی سوریا، لەسەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب و ناوچەی شەھبا بەردەوامە و رێگری لە چوونە ژوورەوەی سوتەمەنی و ئارد و ماددەی خۆراکی بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکان دەکەن، تائێستاش دوو منداڵ لە گەڕەکی شێخ مەقسوود بەھۆی نەمانی دەرمان لە دەرمانخانەکانی گەڕەکەکە گیانیان لەدەستداوە.



