لەماوەی ٤٨ سەعاتدا سێ ھاووڵاتی کورد لە ئێران لەسێدارەدراون
ڕێبوار
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھاووڵاتیەکی کورد بەناوی (مەھدی عەسگری) تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی تاران، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی ھۆشبەر لە گرتوخانەی (قزڵحەسار)ی سەر بە شاری کەرەج سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێکراوە.
ھەروەھا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، (سەعدوڵا کەریمی) تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی گوندی سەرین و (فەرھاد کەریمی) خەڵکی گوندی کۆمەرەی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تاوانی کوشتن لە گرتووخانەی دێزڵئاوای کرماشان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوەو رێگەشیان پێنەدراوە لە دوادیداردا چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت.