گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە شاری سلێمانی ساز دەکرێت
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
(ئین سلێمانی) پلاتفۆرمێکی تایبەتە بە فێستیڤاڵ و بۆنە و چالاکییەکانی سلێمانی و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تەواوی شاڕێی سالم و چەند شوێنێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و سەر پرد و ئەندەرپاسەکانیان رازاندوەتەوە
ئاشکراشی دەکات، دوو کۆنسێرتی گەورە لە شەوانی ٣٠ و٣١ی بە بەشداری چەندین ھونەرمەندی گەورە و گرووپی ھەڵپەڕکێ و چەند باندێکی مۆسیقای شەقام بەڕێوەدەچێت. ھەروەھا بە بەشداری زیاتر لە ٦٠ خاوەنکاری ناوخۆیی و ٤٠ خواردەمەنی جیاواز مارکێتی ئین سلێمانی دەکاتەوە و چەند یارییەکی سەرنجڕاکێشی شەقام، وەک تۆپ و یاریی بەخت و نیشانەشکاندن و تاقیکردنەوەی ھێز و یاریی ئاگرین و باڵۆن و وێنەکێشان لەسەر رووخساری منداڵان و دیاری بابە نوئێل و چەندین چالاکی تر ئەنجام دەدات.