تەندروستی سلێمانی ٢٥ تیمی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند ، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، پلانی پێویستیان داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر و لەسەر بڕیاری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستیەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد ، لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لەشەقامی سالم و سەھۆڵەکە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت و ھەروەھا( ۱۱ )تیم لەسەنتەری فریاکەوتنی خێرای ژمارە (۱۲۲) لەخزمەتی ھاوڵاتیاندا دەبن.
باسیانلەوەشکرد، لە سەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستییەکان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاکەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و ھاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی حاڵەتە لەناکاوەکان پەیوەندی بکەن بە سەنتەری فریاکەوتنی خێری ژمارە( ۱۲۲).