تورکیا ژمارەیەک گوندی لە کۆبانێ و شەھبا بۆردومان کرد
ئایار
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە سوپای تورکیا گوندەکانی قەرە مووغ و جێشانی لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی کۆبانێ تۆپباران کردووە، راشیگەیاند، گوندەکانی زیارە و جەلغلو لە رۆژئاوای کۆبانێ بە چەکی قوورس لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە بۆردومانکراوە.
ئاژانسی ھاوار نیوز راشیگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی تورکیا گوندەکانی تەویل و کرسواری لە ناحیەی تربە سپی بۆردومانکردووە و بەھۆیەوە زیانبەر کێڵگەی ھاووڵاتیان کەوتووە، ھاوکات بەھۆی بۆردومانێکی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکانی تورکیا لە گوندی مزگەفت لە رۆژھەڵاتی تربەسپی چوار کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە.لە ناوچەی شەھبا بە چەکی قوورس سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان گوندەکانی بیلونیە و شێخ عیسایان بۆردومانکردووە.



