لە سلێمانی گۆڕانکاری لە بەرنامەی موەلیدە ئەھلییەکاندا دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکان وەرزی یەکەم و دەستپێکردنی پشوەکانی سەری ساڵ لە سبەینێ یەکشەممە ٢٥/١٢/٢٠٢٢ بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەھلییەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، لە سبەینێوە موەلیدە ئەھلییەکان بەیانیان کارناکەن و رۆژانە بەرنامەی کارکردنیان، لە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەبێت، لەو مایەدا ھەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بدەن بە ھاوڵاتیان.