حکومەتی ھەرێم لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند،  بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکات و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت . 

حکومەتی ھەرێم داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکات ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن . 

دەشڵێت، باوەڕی تەواویان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران .