"د.جاویدان کەمال"نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە"لە ھەرێمی کوردستان لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز سەبارەت بە سەردانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ھەمیشە پەیوەندییەکی بەھێز لە نێوان یەکێتی و رۆژئاوا ھەبووە، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکاتێکی ھەستیاردا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە، سەردانەکەش دڵی ھەموو کوردێک خۆش دەکات، دەتوانن ئەو سەردانە بکەن بە چەترێک بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان پارچەکانی کوردستاندا.

وتیشی، ئەو جۆرە سەردانە بڕیارێکە بۆئەوەی کە دەتوانن مافەکان بەدەستبھێنین، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەزڵوم کۆبانێ دەتوانن رۆڵێکی گرنگیان ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

جەختی لەوەشکردەوە، یەکێتی دەتوانێت رۆڵی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد ھەبێت، چونکە ھەمیشە یەکێتی خزمەتی پارچەکانی تری کوردستان دەکات.