لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو
هادی
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەپێی زانیارییەکان لە شارەکانی رۆژھەڵات لە کرماشان و سنە و سەقز و کامیاران و دیواندەرە و ئەیوان غەرب دوکاندارەکان دوکانەکانیان نەکردووەتەوە، لە ٢٨٠ شاریش مانگرتنی گشتی بەڕێوەچووە
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵیی ھرانای ئێرانی راپۆرتێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان بڵاوکردوەتەوە، بەپێی راپۆرتەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ١٧ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستیانپێکردووە، لە ئەنجامی ھێرشەکانیش بۆ سەر خۆپیشاندەران ٥٠٢ کەس کوژراون، کە ٦٩ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، ھاوکات ٣٩ خۆپیشاندەریش مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.



