داھاتی بڵاوکراوەی ڕۆژی سێشەممەی سلێمانی نزیکەی ١٧ ملیار دینار بووە
کوردسات نیوز
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
زۆرترین داھات لە گەنجینەی دووی سلێمانی ١٤ ملیار دینارەو گەنجینەی یەکیش یەک ملیارو گەنجینەی ڕاپەرین ٤٩٣ ملیۆن دینار بووە.
ھەروەھا گەنجینەی گەرمیان ٤٠ ملیۆن و گەنجینەی ھەڵەبجە ١٤ملیۆن دینار و گەنجینەی چەمچەماڵ حەوت ملیۆن دینار بووە.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت ڕۆژانە سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.
ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان.
ڕۆژانە لەڕێگەی ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە



