پارتە کوردییەکانی باکوری کوردستان ئیدانەی ھێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان دەکەن لە ئامەد
ئاکار
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
سینان چێفتیتەک سەرۆکی حزبی شیوعی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئاڵای کوردستان بەپێی یاسا ئاڵای رەسمی ھەرێمی کوردستانە و ھەموو وڵاتانیش قبوڵیان کردووە، بۆیە ئیدانەی ھێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان دەکەن.
بەھۆی ئەوەی لە ١٧ی کانوونی یەکەم، پارتی سۆسیالیستی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی، ئاڵای کوردستانیان لەسەر بارەگاکانیان ھەڵکرد، دوێنێ پۆلیسی شاری ئامەد ھەڵیکوتایە سەر بارەگای ئەو سێ پارتە و ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگاکانیان ھێنایە خوارەوە، ھەروەھا پۆلیس مەتین پیرانی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی ئازادییان دەستگیرکرد.



