وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان ھاوکاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەی ١٠ بۆ ٢٥٪ کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، پێشکەشکارانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان  لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستاوە  دەتوانن لەڕێگەی لینکی mhe-privatestudy.com ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

 وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکراشیکردووە، پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.