پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامەد رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی لە ١٧ی کانوونی یەکەم رۆژی ئاڵای کوردستان، پارتی سۆسیالیستی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی، ئاڵای کوردستانیان لەسەر بارەگاکانیان ھەڵکرد بوو، پۆلیسی شاری ئامەد ھەڵیکوتایە سەر بارەگای ئەو پارتە سیاسییانە و ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای ئەو پارتانە ھێنایە خوارەوە.

وتیشی، مەتین پیرانی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی ئازادی، بەھۆی ھەڵکردنی باڵۆنێک لەسەر شێوەی ئاڵای کوردستان لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانێکی ناوەندی شاری ئامەد، لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیرکرا.