رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، محەممەد حاجی ڕەسوڵ پوور دوای پێنج ڕۆژ چوونە حاڵەتی کۆما لەژێر کاریگەری ئەشکەنجەدانی لە زیندان، رۆژی دووشەممە لە نەخۆشخانەی"قولی پوور"ی شاری بۆکان گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاویش، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ١٠ ھاووڵاتی کورد بەھۆی ئەشکەنجەدانیان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە زیندان گیانیان لەدەستداوە.

ھاوکات ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێرانیش لە بانگەوازێکدا داوا لە خەڵکی رۆژھەڵات و کاسبکاران دەکەن دژ بە سیاسەتی سەرکوتکردن و کۆتایھێنان بە لەسێدارەدان، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە مانگرتنی گشتی رابگەیەنن.