ئەمڕۆ لایەنگرانی ھەدەپە لە ئیستەنبوڵ دژی سوکایەتیکردن بە ھاوسەرۆکی ھەدەپە رژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی، بەڵام "فەرھاد ئێنجو"و"ئیلکنور بیرۆل" ھاوسەرۆکانی لقی ئیستەنبوڵی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" و ٣٠ کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.

ھاوکات دژ بە بەردەوامی گۆشەگیری سەر"عەبدوڵا ئۆجەلان" رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوە بەڕێوەچوو.