پێنج سەربازی دیکەی تورکیا لە سنوری ھەرێمی کوردستان کوژران
ئاکار
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل - ھەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی یەکشەممە لە سێ ھێرشی جیا جیای ھێزەکانی گەریلا لە ناوچەی زاپ لە سنوری پارێزگای دھۆک، پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.
راشیگەیاندووە، لە ھەمان رۆژدا سوپای تورکیا سێجار ناوچەی زاپی بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کردووە، ھەوەرھا ھەشتجار بە فڕۆکەی جەنگی و ھەشت جاری تریش بە ھێلیکۆپتەر و دەیان جاریش بە تۆپ و ھاوەن ناوچە شاخاوییەکانی دھۆکی بۆردومان و تۆپباران کردووە.



