داھاتە نانەوتییەکانی ئەمڕۆی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
زۆرترین داھات لە گەنجینەی دووی سلێمانی زیاتر لە یەک ملیار دینارە و گەنجینەی یەکیش ٥٦٣ ملیۆن دینارو گەنجینەی ڕاپەرین ٣٩٥ ملیۆن دینار بووە.
ھەروەھا گەنجینەی گەرمیان ١٦٧ ملیۆن و گەنجینەی ھەڵەبجە حەوت ملیۆن دینار بووە.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت ڕۆژانە سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.
ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان.



