"دیلان غەفور" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەپەلە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە پڕۆژەکانی شاری کەرکوک پێکبھێنێت، وتیشی "راکان جبوری" تاکڕەوانە کارەکان دەکات و گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی زیانی زۆری بە شارەکە گەیاندووە.

"دیلان غەفور" داواشی لە  وەزیری ئاوەدانکردنەوە کرد، کێشەی زەوییەکان چارەسەر بکرێت و ماستەرپلانی شار فراوان بکات، وتیشی گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گەڕەکە کوردییەکانی شارەکە زۆر خراپە.