"سەمیر ھەورامی" بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەفافییەت لەداھات و چاکسازیکردن لە کەرتە جیاجیاکاندا یەکێک بووە لە پێشینەی کارەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و لەکابینەکانی پێشتریشدا لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی کاری لەسەرکراوە و چەندین کاری دیجیتاڵی لە پێناو خزمەتی خەڵکدا پێشکەش کراون، بە نمونە تۆمارکردنی مووچەخۆران لە سیستمی بایۆمەتری، پڕۆژەی خزمەت و بەدیجیتاڵکردنی کاروباری ھاووڵاتیان لە بەشێک لە فەرمانگەکان و ژمارەیەکی تر لە پڕۆژە ھاوشێوەکان جێبەجێکراون. 

"سەمیر ھەورامی" وتیشی، shafafiat.com تەنھا ماڵپەرێک نییە بۆ خستنەڕووی زانیاری، بەڵکو داڕشتنەوەی ژێرخانی ئابوری و دارایی و بانکییە و لە ھەمان کاتدا شەفافیەتە لە داھاتی دارایی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، بۆ ئەوەی ھیچی شاراوە نەبێت لەبارەی داھاتەکانەوە، ھیواشی خواست لەپارێزگاکانی تریش سوود لەو ئەزموونە ناوازەیە ببینن.