رێوڕەسمی پرسەی شەھیدی فەرماندە ئاکام عومەر دیاریکراو و، ئەمڕۆ سەعات ١ی پاش نیوەڕۆ تاوەکو سەعات ٥ی ئێوارە، پرسەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت. 

بڕیارە سبەینێش، لە سەعات ١ی پاش نیوەڕۆ تاوەکو سەعات ٤ی ئێوارە پرسەی پیاوان لە ھۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پرسەی ژنان لە ھۆڵی مزگەوتی گەورەی تاسڵوجە بەڕێوەبچێت.