لە مەڕاسیمێکی گەورەدا تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان
ڕێبوار
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
نوسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە سەعات٩.٣٠ی خولەکی بەیانی، تەرمی شەھیدی تێکۆشەر (ئاکام عومەر) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتە خاکی کوردستان و لە رێوڕەسمێکی شایستە و شکۆداردا پێشوازی لێدەکرێت.
پاشان بە شکۆوە بەرەو بارەگای ھێزەکانی کۆماندۆ بەڕێدەکرێت و دوای دواماڵئاوایی ھاوسەنگەرانی، تەرمی پیرۆزی بەرەو شاری ھەولێر بەڕێدەکرێت. پاش بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان، پاشنیوەڕۆی ھەمان رۆژ لە زێدی خۆی و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک دەسپێردرێت.



