سومەیە رافعی سەرۆکی لیژنەی ژینگە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە ٤١ ھەزار و ٧٠٠ کەس لە ساڵی رابردوودا بەھۆی پیسبوونی ھەواوە گیانیانلەدەستداوە، وتیشی، ئەو زیانەشی بەر ئابوری وڵاتەکە کەوتووە بەھۆی پیسبوونی ھەواوە، دەگاتە حەوت بۆ ١١ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا. 

ھاوکات لێپرسراوانی ئێران رایانگەیاندووە، پشووی خوێندنگەکان لە تاران و ئەلبورز بەھۆی پیسبوونی ھەواوە درێژکراوەتەوە، پشووەکە چەند زانکۆیەکی ئەو دوو شارەشی گرتووەتەوە.  

کۆمەڵەی فریاکەوتنی پیسبوونی ھەواش رایگەیاندووە، کوالێتی ھەوا بۆ سەرجەم چین و توێژ و تەمەنەکان لە ئاستێکی تەندروستدا نییە و داوای لە ھاووڵاتیان کردووە، تەنھا بۆ کاری پێویست نەبێت، گەشت نەکەن.