لە دوو رووداوی جیادا تەرمی دوو کەس لە سنوری زاخۆ و ئاکرێ دۆزرانەوە
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی پۆلسی زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە سنوری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی زاخۆ دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراوە. ئاشکراشیکرد، ژنەکە بە چەقۆ کوژراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ھاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێش رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە سنوری ناحیەی دینارتەی سەربە ئاکرێ دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری چەند فیشەکێک بە جەستەوەیەتی.
روونیشیکردەوە، کەسەکە پیشەی پێشمەرگەیە و خێزاندارە و بۆ ئاشکراکردنی چۆنێتی گیانلەدەستدانی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراوە.



