پێگەی ھەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ( ھرانا) راپۆرتێکی لەبارەی ئاماری خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ١٧ی ئەیلول تا ٧ی کانونی یەکەم ٤٨١ کەس گیانیانلەدەستداوە کە ٦٨یان ژن و منداڵن.

ھاوکات ١٨ ھەزار و ٢٤٢ کەس لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە ٦٠٥یان خوێندکار و ٦١یان رۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤن.

بەپێی زانیارییەکانی ھرانا، ١١١٥ خۆپیشاندان لە ١٦٠ شار و ١٤٣ زانکۆ ئەنجامدراوە و ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان گازی فرمێسکرێژ و چەکیان بەکارھێناوە.