"بەشدار حەسەن"سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێنج سزادراوی شیلادزێ کە پێکھاتوون لە"ئەمجەد رێکانی و یوسف شەریف و کۆڤان تاریق و مەحمود ناجی و نێچیرڤان بەدیع" لە ئاسایشی ھەولێر ئازادکران.

پێشتر ئەو پێنج سزادراوەی شیلادزێ لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بە بڕیاری دادوەر ئازادکرابوون، بەڵام بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە ئاسایشی ھەولێر بە شێوەیەکی نایاسایی ھێڵدرابوونەوە.

پێش ئازادکردنیان تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا بۆ رای گشتی، سێ سەۆکایەتییەکەی ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و نێردە دیپلۆماتیەکانی ھەرێم و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوایانکرد بێنە دەنگ و ئەو ستەمەی لەو پێنچ چالاکوانە دەکرێت قبوڵ نەکەن و دەستبەجێ ئازادبکرێن.