سوپاسنامەیەک لە ڕەفعەت عەبدوڵڵاوە
کوردسات نیوز
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) سوپاسی ھەموو لایەن و کەسایەتی و ھاوڵاتیانە دەکات کە سەردانی پرسەی کۆچکردوو ڕەمزی عەبدوڵای برایان کردووە و دەڵێت ، سوپاسی ھەڤاڵانی یەکێتی ئەکەم بە بروسکە یان تەلەفۆن یان بەھاتنیان لە خەمەکانیان کەم کردینەوە بە تایبەت بەڕێز سەرۆکی یەکێتی .
بەڕێزان بەناوی خۆم و بنەماڵەکەمانەوە ئەمەوێت سوپاس بەشداری ھەموولایەک بکەم لە پرسەی کۆچکردووی کاکە ڕەمزی برامدا لە ھەردوو ڕۆژی پرسەکەدا، ئەو ئامادەیی و پەرۆشیەتان لە ئازارو خەمەکانی کەم کردینەوە بەشداری ھاوڵاتیانی شاری کەرکوک لە کەسایەتی و دام و دەزگاکانی حکومەت و ڕێکخستنەکان و پیاوانی بەڕێزی ئاینی و کەس و کاری شەھیدان و پێشمەرگە ، سوپاسی زۆری ئەو لایەنە سیاسی و حیزبیانەش ئەکەم کە بەوەفد یان بە بروسکە یان تەلەفۆن لەگەڵمان بوون، سوپاسی ھەڤاڵانی یەکێتی ئەکەم بە بروسکە یان تەلەفۆن یان بەھاتنیان لە خەمەکانیان کەم کردینەوە بە تایبەت بەڕێزان سەرۆکی یەکێتی و ھەڤاڵانی کارگێرو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ھەڤاڵانی ئۆرگانەکان و سەرۆکی پەڕلەمان و حکومەت و ئەندامانی پەڕلەمانی ھەرێم و بغداد و وەزیرەکانی ھەرێم و بەغداد ، ئەم پەرۆشی و بەشداریەتان لە ژان و ئازاری کەم کردینەوە خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوەو و کۆچکردوی ئێمەو ھەمولایەک بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، جارێکی تر سوپاس و پێزانینمان بۆ ھەموو لایەک.
برای دڵسۆزتان
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش