بەشی پێشبنییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و ھەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەر نمەبارانی بچڕبچڕ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی کەم لە ھەندێک ناوچە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سبەی پێنج شەممە لە ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە کاتەکانی بەرەبەیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی بچڕبچڕ ھەیە و لە ناوچە شاخاوییەکان ھەندێ کات نمە بارانی کەم دەبێت.  

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشکردووە، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.