دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ٣٧٥ ھەزار خوێندکار لە ھەزار و ٤٠٤ خوێندنگە بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن. وتیشی، ھیچ خوێندگەیەک نییە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نەوت و سۆپای نەبێت.

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکان لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و نزیکەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت.