بڕیاروایە لەچەند رۆژی داھاتوودا تەرمی شەھید ئاکام عومەر لە ئەڵمانیاوە بھێندرێتە سلێمانی و بە رێوڕەسمی تایبەت پێشوازی لە تەرمەکەی بکرێت، بۆیە لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی فەرماندە ئاکام کراوە و لە بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکان ئاڵای رەش دانراوە.

ھاوکات بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەشێک لە کەسوکاری شەھید ئاکام عومەر چوونەتە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکانی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی تەواو بکەن.

فەرماندە ئاکام عومەر رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بۆ کێوماڵکردن پاشماوەکانی داعش لە دەوروبەری ناحیەی زنانە لە سنوری گەرمیان، بەھۆی تەقینەوەی بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا بریندار بوو، دوای ٥٤ رۆژ لە برینداربوونی ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا، بەھۆی سەختی برینەکەی شەھیدبوو.