"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی دوو ساڵ سزای زیندانییان تەواوکرد، ئەمڕۆ ھەریەکە لە "یوسف شەریف ئیبراھیم و مەحمود ناجی سدیق و کۆڤان تارق جبرائیل و نێچیرڤان بەدیع حاجی" لە چاکسازی گەورانی ھەولێر ئازاد دەکرێن. ئەگەرچی بڕیاربوو ئازادکردنەکە دوێنێ بێت، بەڵام بە بیانووی ئەوەی کە لە ئاسایش بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە، ئەو چوار دەستگیرکراوە ئازادکردنەکەیان بۆ ئەمڕۆ دواخراوە.

"بەشدار حەسەن" وتیشی، ھەر ئەمڕۆ "ئەمجەد یوسف مستەفا" کە چالاکوانێکی تری سزادراوی شیلادزێیە ئازاددەکرێت.