عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق و وەفدێکی باڵای سەربازی بە مەبەستی رێکخستنەوەی سنورەکانی نێوان عێراق و تورکیا و عێراق و ئێران لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ھەرێم و فەرماندەی پاسەوانی سنور کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکە دا ھەردوولا رێکەوتن لەسەر دامەزراندنی دوو فەوجی تایبەت بە پاسەوانی سنور و دابینکردنی تەواوی پێداویستییە سەربازیەکان بۆ رێکخستنەوە و کۆنترۆڵکردنی سنورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران.