رێکخراوی ھەنگاو: لە شاری شنۆ ١٨ کەس دەستگیرکراون
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤی رایگەیاند، لە مانگرتنی شارەکانی رۆژھەڵات ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شەقامی فیردەوسی شاری سنە تەقەیان لە کاسبکاران کردووە و بازاڕ و دوکانەکانیان دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ١٨ کەس لە کاسبکار و خەڵکی بازاڕی شاری شنۆ، دوای مانگرتنی گشتی، دەستبەسەرکراون و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ھەنگاو، سەرەڕای وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بازرگانی لەو کاسبکارانە، ناوەندە حکومییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گرتووە.


