جەمال کۆچەر رایگەیاند، نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ لە حکومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ھیچ پاساوێکی نییە و بێ ھۆکارە.

وتیشی، حکومەتی نوێ کاتی پێویستی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە وەرگرت، جگەلەوەش لە حکومەتەکەی مستەفا کازمیدا رەشنووسی پڕۆژە یاساکە ئامادەکرا بوو، بەڵام حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی ھەندێک گۆڕانکاری سادەی لە رەشنووسەکەدا کردووە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتیشی، ئەگەر لە ماوەی پشووی یاساداناندا، پڕۆژە یاسای بودجە رەوانە بکرێت، ئەوا ئەنجومەنی نوێنەران بۆ  تاوتوێکردنی پشووەکەی رادەگرێت و بەپێی دەستوور لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا پەسەندی دەکات.