عێراق ھۆکاری دەستبەکارنەبوونی لیوا ھاوبەشەکانی لەگەڵ پێشمەرگە ئاشکراکرد
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، پێکھێنانی دوو لیوا ھاوبەشەکە یەکلابووەتەوە و پێکھاتە و شوێنەکانی بڵاوبوونەوە و پڕچەککردنیان بۆ دیاریکراوە.
وتیشی دەستبەکاربوونی لیوا ھاوبەشەکان یەک خاڵی ماوە، کە بریتییە لە پلەی وەزیفی، ئەوەش لەبەرئەوەی تا ئێستا بودجە پەسەندنەکراوە.
خەفاجی جەختیکردەوە، دوای پەسەندکردنی بودجە پلەی وەزیفی ئەندامانی لیوا ھاوبەشەکان دیاریدەکرێت و دەستبەکاردەبن.