قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە لەیلا عومەر دەکات
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقەی پرسەنامەکە...
بەڕێز خاتوو لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (عوسمان دەروێش علی) سابونکەرانی مامی بەرێزتانم بیست.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال