بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی کە لەناو بازاڕی ئاڵتون فرۆشان دزی کراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکیانیان دەستپێکردو توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن ‌و لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان ژنن چواریان بەڕەگەزنامە عەرەبن ‌و پێشینەی تاوانیان ھەیە و پێشتر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی دیکە دەستگیرکراون.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.