یەکەم/ ئەگەر قسەکانم ڕاست نین فەرموو لە بری روونکردنەوە با بڕۆینە دادگا و بەیانی سکاڵا تۆمار بکەن.

دووەم/ داھاتی فرۆشگەکان کە تەنھا خوێندنەگاکانی سابیس زیاترە لە ٥٠٠ ملیۆن دینار، لە ھەولێر وەردەگیرێت و گرێبەستەکانی لەوێ دەکرێن.  

سێیەم/ داھاتی ئەم شوێنانەی خوارەوە بەشێکیان ناچێتە سەر حسابی خەزێنەکانی سلێمانی:- 

- سامانە سروشتییەکان، بەشی کانزاکان

- بەشێکی داھاتی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان، وەکو نشینگە، رەگەزنامە، پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی.

- داھاتی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران.

- بەشێک لە داھاتەکانی وەزارەتی ئەوقاف، وەکو حەج و عەمرە.

- رسووماتی ھاتوچۆ، نوێکردنەوەی مۆڵەتی پێشانگای ئۆتۆمبێل.

- داھاتی پشکنینی ھەززەکان؛

- وەزارەتی پەروەردە، وەکو- مۆڵەتی نوێکردنەوەی ساڵانەی خوێندنگە ئەھلییەکان، سزا و پشکنینەکان، سەرجەم داھات دایەنگە ناحکومییەکان.

-"ئەمانە و دەیانی دیکەش کە پێویستیکرد بڵاویدەکەینەوە و لەسەر کۆی ئەمانەش ئامادەم بچمە بەردەمی دادگا.