لە زاخۆ شەڕەتەقە لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و دوو تۆمەتباردا روویدا
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، نزیک سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزێکی ئاسایشی زاخۆ ھەوڵیاندا دوو تۆمەتبار کە لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون لە گەڕەکی تلکەبەری زاخۆ دەستگیر بکەن، بەڵام دوو تۆمەتبارەکە رووبەرووی ھێزەکەی ئاسایش بوونەوە و شەڕە تەقە لە نێوانیان دروستبوو.
وتیشی لە ئەنجامدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان کوژرا و تۆمەتبارەکەی تریش بە برینداری کەوتووتەدەست ئاسایشی زاخۆ.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو تۆمەتبارە بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە لایەن دادگای زاخۆوە فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووە.