خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری لە ئێران بە پێویستی زانی بە وردی ھۆکاری حاڵەتەکانی لاوازی رۆشنبیری دەستنیشان بکرێن و ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان بدرێت و برەو بە پەیامە دروستەکان بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا راپەڕینێکی گشتی بکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئاکارە بنەڕەتییەکان لەناو کۆمەڵگەی ئێرانیدا.

پەیامەکەی خامنەیی  ھاوکاتە لەگەڵ ھەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ھێورکردنەوەی توڕەیی و ناڕەزاییەکانی خەڵک و لەچەند رۆژی رابردووشدا لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکاندا پۆلیسی رەوشت  ھەڵوەشێنرایەوە.