کۆبانێ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ناپاکی لێکردن و دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ نەوەستایەوە.

وتیشی، بەردەوام نیگەرانن لەوەی ناپاکی تریان لێبکرێت، بەڵام ھیواخوازن ئیدارەی بایدن پابەندی بەڵێنەکانی بێت و  رێگە بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا نەدات، رونیشیکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوونەتە ئاسمانی ناوچەی دێرەزور کە ٧٠ کیلۆمەتر لە سنورەکانەوە دوورە و کەمپی ھۆلیان کردووەتە ئامانج کە بە قوڵایی ٨٠ کیلۆمەتر لەناو خاکی سوریادایە، ئاسمانی سوریا کراوەیە، ئەمریکاش ھیچ کارێکی نەکرد جگە لە لێدوان.

فەرماندەی گشتی ھەسەدە جەختیشیکردەوە، ھەسەدە بەشێکە لە سیستمی بەرگری سوریا، بەڵام مەرج و وردەکارییان ھەیە، خاوەنی ١٠٠ ھەزار چەکدارن و پێویستی بە چارەسەری دەستوری ھەیە، ھەر کاتێکیش رەوشی چارەسەر بڕەخسێت ئامادەیە سەردانی دیمەشق بکات.