دامەزراندن لە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور دەست پێدەکات
کوردسات نیوز
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
عەقید کاروان خۆشناو وتەبێژی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ناوچەکەیان بەرفراوانە و نزیکەی ھەزار و ٢٠ کیلۆمەترە و چەند ساڵێکیشە ھیچ دامەزراندنێک نەبووە، بەڵام لەئێستادا بەھۆی ئەو رەوشەی سەریھەڵداوە، بڕیاردراوە کارمەندیان بۆ دابمەزرێنن و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆی عێراق لینکێکی بڵاوکردوەتەوە و ھەر کەسێک بیەوێت لە ھێزەکانی پاسەوانی سنور دابمەزرێت لەو لینکە ناوی تۆمار دەکات.
وتیشی، ھەر لەو لینکەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردوەتەوە سەرجەم مەرجەکانی بۆ دامەزراندن تێدایە و پێدەچێت زۆربەی دامەزراندنەکەش بۆ ھەرێمی کوردستان بێت و دەگاتە نزیکەی ٣ ھەزار کەس.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنەکە کلیک بکە