محەمەد یەکێک لەدەستگیرکراوەکان بە پەیامنێری کوردسات نیوزی وت، ھێزێکی سوپا ئاگادار کرابونەوە لەوەی ئێمە کاری جوتیاری لەزەویەکانمان دەکەین ھاتنە سەرمان و  دەستگیریان کردین بەھۆکاری ئەوەی لەسەر زەوی و زاری خۆیان ئاودان و کێڵانیان کردووەو ئەوەش عەرەبەھاوردەکانی دڵتەنگ کردووە ھەربۆیە لەسەر داوای ھاوردەکان جوتیاری کوردی خاوەن زەوی و موڵکیان دەستگیرکردووە.

دوای ڕاپێچکردنیان بۆ بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەرگەران، پۆلیس ڕایگەیاندوە دەستگیرکردنیان لەسەر فەرمانی دادوەر نیەو ئەوان ناتوانن ڕاگیری زیندانی پۆلیسیان بکەن بۆیە ئازاد کران.